Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 21:51

گەشتكردن لە وەزیری دارایی عێراق قەدەغە دەكرێت

تا ئەو كاتەی ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت
کوردستان TV
100%

حاكم زاملی،جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند كە ئەنجومەن میوانداری مستەفا غالب،پارێزگاری بانكی ناوەندی و جێگرەكەی كردووە .
 جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا كە نووسرواێك بۆ قەدەغەكردنی گەشتی عەلی عەبدولئەمیرعەلاوی، وەزیری دارایی عێراق دەكرێت، تا ئەو كاتەی ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان دەبێت.
هەروەها گوتیشی: لەم هەفتەیە بە واژووی 50 پەرلەمانتار كۆبوونەوەیەكی بە پەلە بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی سیاسەتی دارایی و نرخی خەرجكردن دەكرێت.
رۆژی پێنجشەممە، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی بانگهێشت کرد بۆئەوەی رۆژی شەممە 19.2.2022 لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەغدا ئامادەبن بۆ تاوتوێکردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە.
لەبەرامبەردا وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند : هەموو شێوەیەک بانگهێشتکردنم لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە رەتدەکەمەوە، چونکە روونە کە ئەوە لە دەسەڵاتی ئەودا نییە، هەروەها بە هەموو شیوەیەک رەتیدەکەمەوە حکومەت بە تویتی سەرکردە سیاسییەکان بەڕێوەببردرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.