كلینێكسی تەڕ یەكێكە لەو كەرەستانەی لە ئێستادا لە لایەن دایكانەوە بۆ خاوێنكردنەوەی جەستەی منداڵ و پاككردنەوەیان بەكاردەهێنرێت ، بەجۆرێك دایكان زۆربەی جار لە كاتی خاوێن كردنەوەی منداڵەكانیان پشت بەم كەرەستەیە دەبەستن و بێ ئەوەی بگەرێنەوە بۆ شوشتنی جەستەی منداڵەكەیان .
بەپێ ی زانیارییە پزیشكییەكان دەركەوتووە كلینیكسی شیدار بڕێك كهول و ماددەی بۆندار لە پێكهاتەكەیدا هەیە ئەمەش وادەكات زیان بە پێستی منداڵ بگەیەنێت لەبەر ئەوەی پێستی منداڵ ناسك و هەستیارە .
د.محمود فقی رەسول پسپۆڕی نەخۆشییەكانی پێست بۆ سایتی " تەندروستی" رایدەگەیەنێت: بەكارهێنانی كلینێكسی تەڕ لە كاتی خاوێنكردنەوەی منداڵدا پێستی ئەو منداڵە تووشی هەوكردن دەكات بەمەش سووربوونەوەو ئاوسان و خوران بەدوای خۆیدا دێنێت.
ئەو پسپۆڕە لەڕێی سایتی " تەندروستی" رێنمایی و هۆشیاری دەداتە دایكان و ئەوە روون دەكاتەوە پێویستە لەكاتی پاككردنەوەی جەستەی منداڵدا ئاوی شلەتێن بۆپاككردنەوە منداڵ بەكاربهێنرێت ، پاككردنەوە بەو جۆرە كلینێكسانە زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنبێت.
هاوكات زانیارییە پزیشكییەكانی تایبەت بە نەخۆشیەكانی منداڵان رێنمایی ئەوە دەدەنە دایكان پێویستە منداڵ لە چوارهەفتەی سەرەتایی تەمەنی لە دایك بوونیدا زۆر گرنگی بە پاك و خاوینی و جل گۆڕینی بدرێت چونكە لە م تەمەنەدا پێستی منداڵ زۆر ناسك و هەسیارە و دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت .
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.