نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له دووه‌م ڕۆژى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ پيته‌ر ماورێر سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى ڕۆڵى ڕێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى به‌رز نرخاند به‌تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى ئاڵۆزى و ناسه‌قامگيرييان تێدايه، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕێكخراوه‌كه‌ى كرد بۆ كار و چالاكييه مرۆييه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو پشتگيرى و ئامادهييەكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكارى له‌گه‌ڵياندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه پيته‌ر ماورێر وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوختهيهک له كار و چالاكييهكانيان له هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ى له لايه‌نه په‌يوه‌ندار و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕيكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت و گوتى به بايه‌خه‌وه سه‌يرى بوونمان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين و له هاريكاريى هاوبه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بين.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى فره‌ڕه‌نگ، ئه‌گه‌ر سهقامگيريى سياسى نه‌بێت، كێشه و ئاڵۆزى دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆى كۆچ، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى سووريا به‌تايبه‌تى ئه‌وه‌ى داعش له زيندانى حه‌سه‌كه ئه‌نجامى دا مايه‌ى نيگه‌رانى و زه‌نگێكى مه‌ترسيداره.
تاوتوێكردنى دۆخى عێراق به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.