هه‌ر له به‌رده‌واميى دووه‌م ڕۆژى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئاند ليندى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سويد كۆبووه‌وه.
وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به كۆبوونه‌وه‌كه ليندى ڕايگه‌ياند كه به‌رنامه‌ى هه‌يه له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ديكه‌ى وڵاته‌كه‌ى له داهاتوودا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه سويد له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه و گرنگه هه‌وڵه‌كانى له‌ناوبردنى به‌رده‌وام بن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هه‌ڵوێسته‌كان و هاريكارى و يارمه‌تيدانى سويدى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و هاوڕابوو كه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش، هاريكاريى هاوبه‌ش پێويسته، هه‌روه‌ها باسى له هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ى داعش كرد.
له كۆبوونه‌كه‌دا هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانى ئۆكراينا و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر دۆخى ئه‌وروپا، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق، دوا بڕيارى دادگه‌ى فيدرالى ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.