مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها ئاماژە بە سەردانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو کرا و جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەندا و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.