هه‌ر له درێژه‌ى دووه‌م ڕۆژى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌يمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى جێگرى سه‌رۆک وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌لسه‌فه‌دى سڵاو و ڕێزى خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌مى شاى ئوردنى به سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازێت.
تاوتێكردنى دۆخى سياسيى عێراق ته‌وه‌رێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا باس له‌وه كرا كه ئێستا پرۆسه‌ى سياسى به ئاراسته‌يه‌كى دروستدا ناڕوات و ده‌بێ هه‌مووان هاريكار بن بۆ ڕاستهڕێكردنهوهى پرۆسه‌ى سياسى و دروستكردنى ئارامى و سهقامگيريى سياسى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له ئاماده‌ييى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا كرايه‌وه و نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پشتگيرى و په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، سڵاو ڕێزى بۆ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن نارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.