له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان دلاوەر خالید ئاژگـەیی ـ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا سه‌باره‌ت به کۆنفـرانسی ئاسـایشیی میونشـن و پێگـەی هـەرێمی کوردسـتان رایگه‌یاند :
ئه‌و كۆنفراسه جیهانییه زۆر گرنگه ساڵانه ئه‌نجام ده‌درێت له میونشن به‌به‌شداری سه‌ركرده‌كانی جیهان ، له‌به‌ر گرنگی چه‌ند پرسێكی گرنگ و بارودۆخی هه‌نووكه‌یی جیهان به تایبه‌تی كێشه‌ی ئۆكراینا ئه‌و كۆنفراسه به‌سترا كه بڕیار وابوو ئه‌مساڵ به‌هۆی بارودۆخی ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌كی ئۆنڵاین ببه‌سترێت، هه‌رچه‌ندە ژماره‌ی به‌شداربووان و ئه‌وانه‌ی داوه‌ت كراون كه‌متره له ساڵانی پێشووتر .
شاندی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستێكی به‌رز بانگێشت كراون ، به تایبه‌تی گرنگی هه‌رێمی كوردستان له رووی ئاسایشه‌وه ، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ته بۆ زیاتر گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای جیهان
روونیشیكرده‌وه كه پرسی ئاسایش سنووری به‌زاندووه ، ئه‌و كاته‌ی داعش ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه بوو له هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق ئاسایشی ئه‌وروپای خستبووه مه‌ترسییه‌وه ، بۆیه سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری له سه‌ر وڵاتانی دیكه ده‌بێت، ئه‌و پرسه‌ش واتا پرسی داعش له‌و كۆنفراسه باسی لێوه ده‌كرێت كه چۆن به‌ره‌نگاری ئه‌و پرسه ببینه‌وه.
لاوەر خالید ئاژگـەیی ـ نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌ریمی كوردستان ده‌توانی له‌و كۆنفراسه رۆڵی زیاتر ببینیت بۆ ئیمه‌ش گرنگه به‌وه‌ی وه‌كو ده‌وڵه‌تیك مامه‌ڵه‌مان له گه‌ڵ ده‌كرێت
هه‌روه‌ها سنووری هه‌رێمی كوردستان كه دراوسێیه له گه‌ڵ ئێران و سووریا ، ئه‌وه‌ش گرنگی ناوچه‌كه ده‌سه‌لمێنێت .
له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌رێمی كوردستان و تایوان كبك له كه‌نه‌دا و هه‌رێمی توانس له به‌لژیكا ئه‌و شوێنانه زۆر پێشكه‌وتوون ئه‌وانه وڵات نین و به‌شدارن له‌و كۆنفراسه .
دلاوەر خالید ئاژگـەیی ـ نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە یەکێتی ئەوروپا راشیگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به غازی سروشتی گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، ئێستا باسی لێوه ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا كه پێویسته له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به باشی وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر بكات .
پرسی نه‌وت غاز پرسێكی جیهانییه ، وڵاتانی دیكه ده‌سته وه‌ستان ناوه‌ستن له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێ نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه ره‌وانه بكات چونكه كاریگه‌ری له سه‌ر ته‌واوی جیهان ده‌بێ ، پرسه‌كه هه‌مووی پێكه‌وه گرێدراوه له سه‌ر ئاستی جیهان . ئه‌وه‌ش ده‌بێته فشارێك له سه‌ر عێراق به‌وه‌ی نه‌توانێت رێگری له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بكات
له لایه‌ن خۆیه‌وه سـامـان عـومـەر ـ مامۆستای زانکـۆ له سه‌ر هه‌مان پرس رایگه‌یاند :به‌شداری هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه له‌و قۆناغه له‌و كۆنفراسه به‌تایبه‌تی له رووی ئاسایش ، به‌تایبه‌ت له سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه .
روونیشیكرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر گرنگی به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات له رووی سیاسی و ئابووری ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین له ئاینده بڕیار له سه‌ر چاره‌نووسی خۆمان بده‌ین ، به‌تایبه‌تی له رووی دبلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه .
هه‌رێمی كوردستان له رووی دبلۆماسی و په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه هه‌نگاوی باشی ناوه له سه‌ر ئاستی جیهان .
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه گرنگی ئه‌و كۆنفراسه له‌كۆبوونه‌وه‌كانی یوئێن كه‌متر نییه .
هه‌روه‌ها هه‌ڕێمی كوردستان گرنگی به ئاسایش و پێكه‌وه ژیان داوه له سه‌ر ئاستی عێراق، هه‌رێمی كوردستان له ئاینده ده‌بێته كارێكته‌رێكی گه‌وره به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی ، ئه‌وه‌ش پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یه
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.