ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له درێژه‌ى دووه‌م ڕۆژى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سوبراهمانيام جايشانكار وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى هندستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هيندستان و زه‌مينه‌ى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى هيندى و كردنه‌وه‌ى ده‌رگا به‌ڕووى كۆمپانيا هيندييه‌كاندا خرايه به‌ر باس و ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و ناوچه‌كه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى هيندستان سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و پشتگيريه‌ى له ده‌ستى كارى هندى ده‌يكات و ده‌رفه‌تى كاريان ده‌داتێ، هه‌روه‌ها باسى له به‌رنامه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ بنياتنان و پيشخستنى تواناكان له هه‌رێمى كوردستان كرد و دووپاتى كرده‌وه كه ده‌توانن له بوارى ته‌ندروستى و بانكدارى و زانكۆييشدا مه‌شق و ڕاهێنان پێشكه‌ش بكه‌ن.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هيندستان، باسى له ده‌ستى كارى هندى له هه‌رێمى كوردستان كرد كه كۆمه‌ڵێكى پيشه‌گه‌رى كاركه‌رن و هه‌موو پشتگيرييه‌كيان لێده‌كرێت، هه‌روه‌ها سوپاسى به‌رنامه‌ى بنياتنان و پيشخستنى تواناكانى كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پێشوازى له سه‌رمايه‌گوزارى و كۆمپانيا هيندييه‌كان دووپات كرده‌وه.
فره‌ييى نه‌ته‌وه‌يى و ئايينى و ده‌وڵه‌مه‌نديى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له هيندستان، سه‌ردانى هاووڵاتييانى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ريى پزيشكى له هيندستان و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.