Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 14:39

نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكاريى كەلتووريى ئه‌ڵمانيا ده‌كات

کوردستان TV
100%

هه‌ر له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشدا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو كلاوديا ڕۆت، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى بۆ كاروبارى كەلتوور و ميديا، باسيان له‌ بايه‌خ و گرنگيى كەلتوور وه‌ك پردێكى په‌يوه‌ندى كرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر چالاكييه‌ كولتوورييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا له‌م بواره‌دا.

خاتوو ڕۆت وێڕاى باسكردنى پوخته‌يه‌ک ده‌رباره‌ى به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانيا له‌ بوارى كەلتووردا، ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكارى له‌ بواره‌ جياكانى كەلتووردا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌ پرۆژه‌يه‌كى هاوبه‌شى ئه‌ڵمانى ـ فه‌ره‌نسى له‌ قه‌ڵاى هه‌ولێر كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پشتگيرييه‌كانى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانيا و خاتوو ڕۆت وه‌ك دۆستێكى گه‌لى كوردستان، پوخته‌يه‌كيشى ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.