نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكى ديكه‌دا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ سۆفى ويڵمێز جێگرى سه‌رۆک وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌لژيكا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌ى تيرۆر و لێكه‌وته و ئاكامه‌كانى شه‌ڕى داعش گفتوگۆ كرا و تيشك خرايه سه‌ر دۆخى كه‌مپى ئه‌لهۆل له سووريا. هه‌ردوولا كۆكبوون كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر، جگه له ڕێگه‌ى سه‌ربازى، ده‌بێ به به‌رنامه‌يه‌كى گشتگير هه‌موو بايه‌خێک به كولتوورى لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان و كرانه‌وه به‌سه‌ر ئايين و نه‌ته‌وه جياكاندا بدرێت، به‌تايبه‌تى له ڕێگه‌ى په‌روه‌رده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخى ئێزدييه‌كان و قوربانييانى ده‌ستى تيرۆر و ڕفێنراوه ئازادكراوه‌كانى ئێزدى و ئه‌و ياسايه كرا كه له عێراق له‌مباره‌يه‌وه تايبه‌ت به ئافره‌تانى ڕزگاربووى ده‌ستى داعش ده‌رچووه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تيايدا نێچيرڤان بارزانى خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆي‌دا دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى به‌لژيكاى كرد كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان و عێراق كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.