مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا لەگەڵ هەردوو پەرلەمانتاری ئەڵمانی تۆماس ئیرندل سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پارتی ( CSU ) و ڕۆدریک کیسوێتەر لە پارتی ( CDU ) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا تاوتوێ کرا و گرنگیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی هەردوولا دووپات کرایەوە، هەروەها ئاماژە بە پێگەی هەرێمی کوردستان کرا وەک فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.