له دوا ديداريدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شێخ حه‌مه‌د بن جاسم بن جه‌بر ئال سانى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى قه‌ته‌ر و ئه‌ندامى بۆردى به‌ڕێوه‌بردنى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونش، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى ديدار و چالاكييه‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونش و كاريگه‌ريى ئهرێنيى كۆنفرانسهكهيان كرد كه تيايدا سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان له‌سه‌ر چه‌ندين پرس و كێشه ئاڵۆزى و ڕێگه‌چاره‌كان، گفتوگۆ ده‌كه‌ن و بيروڕا ئالوگۆڕ ده‌كه‌ن.
ده‌رفه‌تى دروستكردنى په‌يوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى فكر و توێژينه‌وه له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.