وهزارهتی شارهوانی رایگهیاند: پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 20مەتریی پێنجی حەسارۆك جێبەجێ كرا و دەرخستەش بۆ چەندین پرۆژەی دیكە لە شاری هەولێر ئامادەكرا.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: شەقامی 20مەتریی گەڕەكی پێنجی حەسارۆك لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە قیڕتاو كرا و بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان، دەرخستە بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی دیکەش ئامادەكراوە.
وهزارهتی شارهوانی رایدهگهێنێت: پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 20مەتریی پێنجی حەسارۆك لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ كراوە، ئەم پرۆژەیە بۆ گەڕەكەكە و هاتوچۆی شۆفیران لە سنوورەكەدا گرنگییەكی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی ئاسانكاری هاتوچۆ.
لەلایەكی ترەوە شارەوانیی هەولێر رایگهیاندووه: بۆ ئەو شوێنانەی دیكهی شاری هەولێر كە پێویستیان پرۆژە و خزمەتگوزارییە كارەكانیان بەردەوام دەبێت و ئێستاش دەرخستە بۆ جێبەجێكردنی چەندین پرۆژەی دیكە ئامادە كراوە و دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.