له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر، تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان له ئاستی به‌چكه‌شێرانی كچان بۆ وه‌رگرتنیان له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
تاقیكردنه‌وه‌كان له لایه‌ن یه‌كێتی ناوه‌ندیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق سازكرا كه تایبه‌ت بوو به یاریزانانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو نه‌ینه‌وا، له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌كان، یاریزانان بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی جیهان له ئاستی به‌چكه‌شێران كه له وڵاتی ڕوسیا سازده‌كرێت - لێدوان
له‌هه‌ولێره‌وه هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق پێك ده‌هێندرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.