له‌یاری لوتكه‌ی گه‌ری بیست وشه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی تۆتنهام له‌سه‌ر یاریگای ئیتحاد بووه میوانی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی و تۆتنهام به‌بردنه‌وه‌ی له‌م یاریه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی مان ستی ڕاگرت .
له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی چوار دیان كۆلۆسیڤسكی گۆلی یه‌كه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد، له خوله‌كی سی و سێ و له‌دوای كۆمه‌لێك فشار‌و هێرش بردن ئیلكای گۆندۆگان ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی بۆ خاوه‌ن مال یه‌كسان كرده‌وه‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو نۆ هاری كین به تۆمار كردنی گۆلی دووه‌م جارێكی تر تۆتنهامی له یاریه‌كه پێشخست ، له دوا خوله‌كی یاری ریاز موحرز به لێدانی سزا جارێكی تر ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی بۆ مان ستی یه‌كسان كرده‌وه .
له چواره‌م خوله‌كی كاتی زیادكراودا هاری كین به‌لێدانی سه‌ر گۆلی دوه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و سه‌ركه‌وتن و سێ خالی بۆ تۆتنام به‌ده‌ست هێنا به‌مه‌ش مان ستی تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و به شه‌ست و سێ خال پارێزگاری له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و تۆتنهامیش دوازده‌مین بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناو به سی‌و نۆ خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی .
له‌پریمه‌رلیگدا تۆتنهام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مانچسته‌ر سیتی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.