Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 05:50

له‌لالیگادا ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئالاڤێش تۆماركرد

کوردستان TV
100%


  
له‌ گه‌ری بیست و پێنجه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێشی كردو یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر .
 یارییه‌كه‌ له‌مه‌درید و له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رێوه‌ چوو ، وێڕای هه‌وڵی زۆری یاریزانانی ریاڵ  مه‌دریدی بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له‌ گێمی یه‌كه‌م هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا .
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ست و سێ ماركۆ ئه‌سینسیۆ به‌ لێدانێكی جوان یانه‌ی شاهانه‌ی له‌یارییه‌كه‌ پێشخست ، هێرشه‌كانی ریال  مه‌درید به‌رده‌وامیان هه‌بوو له‌ خوله‌كی هه‌شتا ڤینیسیۆس جۆنیۆر خاوه‌ن ماڵی كرده‌ خاوه‌ن گۆلی دووه‌م .
 له‌ دوا خوله‌كی یاریش كه‌ریم بنزیمه‌ به‌ لێدانی سزا گۆلی سێیه‌می تۆمار كردو یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات ریال مه‌درد دوای زنجیره‌یه‌ك یه‌كسان بوون گه‌رایه‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و به‌ په‌نجاو حه‌وت خال پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كردو ئالاڤێسیش تووشی پازده‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی بیبست خاله‌و له‌ پله‌ی نۆزده‌مین و پێش كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.