Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 13:29

دژە تیرۆری کوردستان تیرۆریستێکی داواکراو رادەستی دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


دژه‌ تیرۆری كوردستان تیرۆریستێکی داواکراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکاتەوە و راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆری كوردستاندا هاتووه‌: تیرۆریست (ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جه‌دیع) یٔەندامێکی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوو، لە رێکەوتی 7ی تشرینی دووەمی ساڵی 2021، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کرا.
دژه‌ تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،  بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق بوو، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 19ی شوباتی 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.