Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 21:56

ئۆپەراسیۆنێك بۆ سەر پاشماوەكانی داعش دەستیپێكرد

هێزەكانی عێراق ئۆپەراسیۆنێكیان، بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە باكووری پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی عێراق، دەست پێ كرد.
کوردستان TV
100%

بە گوێرەی راگەیەندراوێك ،هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنێكیان لە قەزای تارمییە باكووری پارێزگای بەغدا دەست پێ كردووە.
ئاماژە بەمەشدراوە كە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكە، راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشە لە ناوچەكانی قەزای تارمییە.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا، سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاكەی كە رێكخراوەكە لە هاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێكخراوەكە لە رێگای پاشماوە و شانە نووستووەكانی ناو بەناو كردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ژمارەیەك ناوچەی سەربە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.