نه‌خۆشی ئۆتیزم چییە ؟
ئۆتیزم نه‌خۆشییه‌كه كه منداڵ له سێ رووه‌وه نائاسایی ده‌بێت: لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه. لایه‌نی په‌یوه‌ندیكردن به چوارده‌ور و گه‌یاندنی هه‌سته‌كانی خود و تێگه‌یشتن له هه‌ستی كه‌سانی دیكه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌یر و دووباره .
ده‌ڵێت" ئاواره ئیسماعیل له‌م روانگه‌وه ،پسپۆری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت بۆ توێژه‌كانی خاوه‌ن پێداویستی
رادده‌ی تووندیی نه‌خۆشییه‌كه له منداڵێكه‌وه بۆ منداڵێكی دیكه جیاوازه، له منداڵێكدا كه ته‌نیا هه‌ست ده‌كرێ له‌وانی دیكه جیاوازه و پێویستی به هه‌ندێك چاودێرییه، بۆ یه‌كێك كه ته‌واو تواناكانی سنووردارن و بێ پشتیوانی ئه‌وانی دی تووشی سه‌ختی ده‌بێته‌وه ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له ته‌مه‌نی 2-3 ساڵییه‌وه هه‌ست به نیشانه‌كانی ئۆتیزم ده‌كرێن و ئه‌گه‌ر منداڵ زوو ببرێته لای په‌روه‌رده‌كاری تایبه‌ت، ده‌توانرێ هاوكاریی بكرێت و به‌شێوازی تایبه‌ت فێربكرێ و هه‌ندێك توانای بۆ بگێڕدرێته‌وه ،هیچ پشكنینێكی تاقیگه‌یی نییه ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵكو سه‌رنجدان له هه‌ڵسوكه‌وت و سروشتی كه‌سه‌كه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی منداڵێك ئۆتیزمی هه‌یه. كوڕان پێنج هێنده‌ی كچان زۆرتر تووشی ئۆتیزم ده‌بن".
له هه‌مان كاتدا ئاواره ئیسماعیل جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه " هیچ ده‌رمانێكیش نییه بدرێته منداڵ به مه‌به‌ستی چاكبوونه‌وه‌ی، به‌ڵكو پێویستی به خولی راهێنان و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت هه‌یه تا فێری هه‌ڵسوكه‌وتی تاڕاده‌یه‌ك ئاسایی ببێت و به‌شێوازی جیاكه‌ره‌وه‌ی خۆیشی زانیاری پێبدرێ
به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی نێوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و پێشگیری له نه‌خۆشییه‌كان (CDC)، له ئه‌مریكا رێژه‌ی تووشبوون به ئۆتیزم 1 منداڵه له هه‌ر 68 منداڵه. به‌راورد به‌و ژماره‌یه، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان له كوردستان زۆر كه‌مترن ،به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان ، تا ساڵی پار له هه‌رێمی كوردستان 1836 حاڵه‌تی ئۆتیزم ده‌ستنیشان كراون: هه‌ولێر 1000 حاڵه‌ت، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان 400 حاڵه‌ت و دهۆك 436 حاڵه‌ت".
له‌لایه‌كی تریش جه‌خت ئاواره جه‌خت له‌وه ده‌كات " كه‌میی حاڵه‌تی تۆماركراوی ئۆتیزم كوردستان، مانای كه‌میی ژماره‌ی تووشبووان نییه، به‌ڵكو به‌هۆی كه‌میی ئاستی هۆشیاریی خه‌ڵك و نه‌بوونی ژماره‌ی پێویستی پسپۆڕ و مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ته، له قوتابخانه حوكمی و ناحوكمییهكاندا، سه‌نته‌ری تایبه‌ت به حاڵه‌ته، زۆر كه‌م و بگره له زۆر شار‌و شارۆچكه هه‌ر نییه ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه واده‌كه‌ن چه‌ندین تووشبوو وونببن و له چاو‌دێر و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت بێبه‌ش بن، بوونی بۆشای یان نه‌بوونی پسپۆری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت كێشه‌و بارگرانی بۆ قوتابیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دێته پێش داواكارم له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زیاتر گرنگی به‌و توێژه بدات، چونكه ئه‌وان به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگا پێكدێنن و سوود له به‌هره شاراوه‌كانیان ببینن، هیوادارم ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان زیاتر گرنگی به‌و بابه‌ته هه‌ستیاره بده‌ن ".
له كۆتاییدا ئاواره ئیسماعیل ده‌ڵێت" به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێمه و ئه‌و ده‌ڤه‌ره زانیاری ئه‌وتۆیان نییه له‌سه‌ر ئۆتیزم، پشگوێ خستنی ئه‌و حاڵه‌ته یا ئه‌و شڵه‌ژانه ده‌مارییه له داهاتوو كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر منداڵ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ماوه‌یه‌دا كه حاڵه‌ته‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێ له‌ته‌مه‌نی 18 مانگییه‌وه ده‌بێت دایك و باوك به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و خه‌م خۆرییه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به لایه‌نی راهێنانی زانستی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ته‌وه بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ماوه‌یی دیاریكراو بۆ منداڵی ئۆتیزم تا ته‌منی پێنج ساڵی چاره‌سه‌ری ئاسان ده‌بێت و منداڵه‌كه ئاسایی ده‌بێت ، ئۆتیزم چه‌ند زووتر ده‌ستنیشان بكرێ و راهێنانی پێ بكرێ ئه‌وه هه‌لی چاره‌سه‌ری ئاسانتر و باشتر ده‌بێت له حاڵه‌تی پشگوێ خستن و رسكی ژیانیان بۆ كۆنتڕۆڵی چاكسازی ره‌فتاریان زۆر قوڕس ده‌بێ".
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.