Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 10:51

پۆلیس: له‌ سه‌ركارێز كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاگه‌یاند.

پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە گەڕەکی سەرکارێز تۆمەتبارێک بە ناوی (ر. م. ا) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و حەبی بێهۆشکەر و خواردنەوە کحولییەکان دەستگیر کرا.

ڕاشیگه‌یاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كه‌ دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و حەب و خواردنەوەی کحولی و ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (تویوتا کڕۆلا) گیرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاسایی، تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاستی کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.