پسپۆرانی خۆراك له به‌ریتانیا ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه كێشه‌ی پچڕانی خه‌و و یان كه‌مخه‌وییان هه‌یه، پێش چوونه سه‌رجێ بۆ نووستن خۆراكێك بخۆن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌سێكی پێگه‌یشتوو له ڕۆژێكدا پێویستی به 7 بۆ 9 كاتژمێر نووستن هه‌یه، منداڵیش 9 تا 13 كاتژمێر، كۆرپه‌ش 12 بۆ 17 كاتژمێر له ڕۆژێكدا.
زاناكان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕایه‌ی كه كه‌سی ماندوو ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك بخه‌وێ و ڕه‌نگه له‌نێو خه‌ودا چه‌ندجارێك به‌خه‌ربێت یاخود زوو خه‌وی لێ نه‌كه‌وێت.
كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی نووستن له به‌ریتانیا ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه كێشه‌ی كه‌مخه‌وییان هه‌یه پێش چوونه سه‌رجێ مۆزێك بخۆن، چونكه مۆز پڕه له مادده‌ی مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم كه یارمه‌تی مێشك و ماسوولكه‌كان ده‌ده‌ن هه‌ست به ئارامی بكه‌ن.
مۆز هۆرمۆنێك ده‌رده‌دات كه وا له مێشك ده‌كات هه‌ست به ئارامی بكات و هێزێكی ئارامكه‌ریش به ماسوولكه‌كان ده‌دات.
كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جیاوازی له‌نێوان خواردنی مۆز به شێوه‌ی ئاسایی یان له‌شێوه‌ی شه‌ربه‌تدا نییه و مرۆڤ به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بۆی ده‌گونجێ و بۆی ده‌خورێ پێش نووستن بیخوات تا خه‌وێكی ئارامی لێ بكه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.