له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پێگـەی هەرێـمی کـوردستان لە هـاوکێشـە سـیاسـی و ئـەمنیەکـان هـۆشـیار سـیوەیـلی ـ بـەرپـرسـی پـەیوەندییـەکانی دەرەوەی پ.د.ک رایگه‌یاند: ئه‌و كۆنفراسه واتا كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن زۆر گرنگه كه ساڵانه ئه‌نجام ده‌درێت به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی جیهان ، پار ساڵ به شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین ئه‌نجامدرا و ئه‌مسالیش رێژه‌كه‌ی به‌هۆی كۆڤید تا راده‌یه‌ك زۆر نه‌بوو به‌به‌راورد له گه‌ڵ ساڵانی پێشووتر، به‌شداریكردنی به‌رپرسانی هه‌رێم زیاتر ده‌بێته ده‌رفه‌تێك زیاتر ئه‌و به‌رپرسه جیهانییانه بناسن و هه‌روه‌ها واقیعی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه بخه‌نه روو.
روونیشیكرده‌وه كه پێویسته باسی خۆمان له ئێستا و ئاینده بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه به‌شدارن له‌و كۆنفرانسه .
هـۆشـیار سـیوەیـلی ـ بـەرپـرسـی پـەیوەندییـەکانی دەرەوەی پ.د.ک جه‌ختی كرده‌وه كه زۆر گرنگه باس له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان بكه‌ین چ له رووی ئابووری بێت یان له رووی ئاسایش .
ناوچه‌ی هه‌رێم له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و عێڕاق پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه، وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و 5 وڵاته زلهێزه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بوونیان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه .
ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئاسایش نییه ، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی دیكه هه‌ن پێویسته په‌ره‌ی پێبده‌ین .
به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان درێژخایه‌نه ، به‌تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری بوونی هه‌یه و درێژه‌ی هه‌یه و ده‌مێنێته‌وه .
هـۆشـیار سـیوەیـلی ـ بـەرپـرسـی پـەیوەندییـەکانی دەرەوەی پ.د.ک ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان جیاوازن ، راگرتنی باڵانسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ئاسان نییه به تایبه‌تی له بواری ئابووریدا .
هه‌روه‌ها ئه‌و جوڵە سیاسییه‌ی كه بوونی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ، هه‌وڵ هه‌یه ئه‌و جه‌مسه‌رانه بگه‌نه یه‌ك كه پێشتر به‌مشێوه‌یه نه‌بووه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه .
هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانمان ئه‌وه‌یه له گفتوگۆكان و گۆرانكارییه‌كانی هه‌نووكه‌یی دوانه‌كه‌وین ، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان له نێو ئه‌و ئالۆزییه بپارێزین .
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای ئیتیحادی ، هـۆشـیار سـیوەیـلی ـ بـەرپـرسـی پـەیوەندییـەکانی دەرەوەی پ.د.ک رایگه‌یاند كه ئه‌و پرسه له گفتوگۆكانی میونشن باسی لێوه كراوه به‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه رۆڵیان هه‌بێت كه به شێوه‌یه‌كی گفتوگۆ ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت ، ئه‌كید رۆڵیان رۆڵی ئه‌رێنی ده‌بێت ، زۆریش ئاساییه وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كێشه‌یه بزانن ، ئه‌و په‌یامانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم به هه‌مان ئاراسته ، ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئیتیحادی ده‌كرێت به‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی گونجاو بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌و پرسه .
هه‌ر دیارده‌یه‌كی چه‌كداری كه به یاسا رێكنه‌خرا بێت ، له‌و كۆنفرانسه باسی لێوه ده‌كرێت چونكه سه‌قامگیری تێكده‌دات چ له عێراق بێت ئه‌و دیارده‌یه یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جیهان .
سه‌باره‌ت به ره‌وشی عێراق و ئایندهی عێراق و ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌ی كه هه‌یه له نێوان پارتی و سوننه و سه‌در ، هـۆشـیار سـیوەیـلی ـ بـەرپـرسـی پـەیوەندییـەکانی دەرەوەی پ.د.ک رایگه‌یاند : له سیاسه‌ت مامه‌ڵه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و واقیعه ده‌كه‌ی كه هه‌یه ، مه‌رجیش نییه سه‌ركه‌وتوو بیت چونكه له سیاسه‌ت گرنتی بوون نییه .
سه‌باره‌ت به نێو ماڵی كورد ،روونیكرده‌وه كه زۆر جار به‌شداربووانی ناو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كگرتوو نه‌بوونه زۆر جار لایه‌نه بهشداربووانهكانیش وه‌ك ئۆپۆزسیۆن كاریان كردووه ، له ئاست ویستی ئێمه نه‌بووه . به‌ڵام هه‌میشه ده‌بێ ده‌رگای گفتوگۆكان به‌رده‌وامی هه‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.