لە میانی یارییەکانی ھەفتەی 26مینی خولی پلە نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا "پرێمیەر لیگ"، یانەی مانچێستەر یونایتد بە ئەنجامی 4-2 لە یانەی لیدز یونایتد-ی بردەوە.
مانچێستەر یونایتد کە بە جیاوازی دوو یاری لە پلە چوارەمی خولەکەدایە بوو بە مێوانی لیدز یونایتد-ی خاوەن پلەی پازدەھەمین.
مانچێستەر یونایتد، لە رێگەی گۆڵەکانی ماگواێر لە خولەکی 34، برونۆ فێرناندێس لە خولەکی 45، فرێد لە خولەکی 70 و ئێلانگا لە خولەکی 88وە توانی یارییەکە بباتەوە.
لە بەرامبەردا ھەریەک لە رۆدریگۆ لە خولەکی 53 و رافینھا لە خولەکی 54 گۆڵەکانی لیدز یونایتدیان تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە مانچێستەر یونایتد خاڵەکانی بۆ46 خاڵ بەرزکردەوە و لیدز یونایتد-یش لە 23 خاڵ مایەوە.
لهپریمهرلیگدا مانچێستەر یونایتد لە لیدز یونایتدی بردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.