Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 09:30

وەزاره‌تی دارایی هۆشدارى بە بانکەکان دەدات

کوردستان TV
100%


وەزاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارى دەدات بە بانکەکان كه‌ بەهیچ شێوەیەک نابێت دەستکاری سیولەی نەختینەیی دانراوی ئەژمێرە جیاوازەکانی هاووڵاتییان لە بانکەکان بکرێت.
لە نوسراوێکدا کە واژۆى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تی  هەرێمى کوردستانى لەسەرە و ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم _ سلێمانى، کراوە و راگه‌یاندراوه‌: بەمەبەستى پێداچونەوە و رێکخستنەوەى کاروبارى بانکەکان و گەڕانەوەى متمانە بۆ بانکەکان لەلایى هاوڵاتیان و بەگەڕخستنەوەى جموجۆڵى بانکى، بفەرمون بە ئاگادارکردنەوەى سەرجەم بانکەکان کە بەهیج جۆرێک دەستکارى سیولەى نەختینەیى دانراوى ئەژمێرەى جیاوازەکانى هاووڵاتییان نەکرێت لە (ودائع، جارى خاص، توفیر، اشخاص...هتد).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.