وەزارەتی کارەبا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی چۆنییەتی زانینی وردەکارییەکانی ناو پسوولەی کرێی کارەبا بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: له ڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە، دەتوانی لە هەموو شوێن و کاتێکدا ئاگاداری بڕی کات و بەکارهێنانی کارەبا و نرخەکەی بی.
وه‌زاره‌ت ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئەم خزمەتگوزارییە لە هەولێر و دهۆک بەردەستە و بەم زووانەش لە سلێمانی و هەڵەبجەش دەکرێتەوە.
هه‌روه‌ها ڕوونیشكراوه‌ته‌وه، تەنیا پێویستە ژمارەی ئەژماری پسولەکەت لە ماڵپەڕی pswla.com لە شوێنی دیاریکراو بنووسی.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، سیستەمەکە، وێنەیەک لە پسوولەی کرێی کارەباکەت لەگەڵ هەندێ زانیاری دیکە پیشانت دەدات و بە هۆیەوە دەتوانی ئاگاداری تەواوی وردەکارییەکانی بەکارهێنانی کارەبا ببی.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له كۆتاییدا رایگه‌یاندووه، بۆ بەدەستهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە، تەنیا پێویستە سەردانی ئەم سایتە بکە: pswla.com
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.