له ركابه‌رییه‌كانی خولی ئیسپانیا، له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و شه‌شی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌چوار گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ڤالنسیا تۆماركرد.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست و سێ ئۆبامیانگ گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ بارسه تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه له‌خوله‌كی سی و دوو فرانك دی یۆنگ دووه‌م گۆلی بۆ تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌ده‌ستهێنا.
شه‌ش خولهك دوای ئه‌م گۆڵه قوتابیه‌كانی چاڤی له‌ده‌رفه‌تێكدا له‌رێی یاریزان ئۆبامیانگ دووه‌م گۆلی خۆی و سێیه‌م گۆلی یانه‌كه‌ی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م بارسێلۆنا به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو دوو كارلۆس سۆله‌ر گۆلێكی بۆ میواندار تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له‌خوله‌كی شه‌ست و سێ به‌واژووی یاریزان پیدرۆ گۆنزالیس گۆلێكی دیكه‌ی تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌واو بوو.
به‌م ئه‌نجامه‌ی كۆی خاڵه‌كانی ئه‌و تیپه بووه چل و دوو خال و له‌خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی دێت، له‌به‌رامبه‌ردا ڤالنسیا سی خالی هه‌یه و له‌خانه‌ی دوانزه‌هه‌م دێت.
له لالیگادا بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.