له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ری بیست و پێنجی خولی ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی ئیسپانیۆل و سێڤییا رووبه‌رووی یه‌كتربونه‌وه، یارییه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك بۆ ههلایهكیان ته‌واو بوو.
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، له‌خوله‌كی سی و شه‌ش رافائیل میر ڤیسنتی گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م سڤییا به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی ئیسپانیۆل ته‌واوی هه‌وڵه‌كانیان خسته گه‌ر بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه، له‌خوله‌كی په‌نجا سێرجی داردیر گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی بۆ ئیسپانیۆل تۆماركرده‌وه، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه و له‌خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش جیۆلیس كۆندی یاریزانی سڤییا دووه‌م كارتی زه‌ردی به‌رووی به‌رزكرایه‌وه‌و به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك ته‌واو بوو، به‌مه‌ش كۆی خاله‌كانی سێڤییا له‌خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی بووه په‌نجاو یه‌ك خال و به‌جیاوازی شه‌ش خاڵ له‌دوای رالو مه‌دریدی پێشه‌نگه، هه‌روه‌ها به‌جیاوازی هه‌شت خال له‌پێش ریاڵ بێتسی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌م دێت.
له لالیگادا ئیسپانیۆل و سێڤییا یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.