له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری بیست و شه‌شی خولی كالچۆ، یانه‌ی ئینته‌ر له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی ساسۆلۆ به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر دووچاری دۆراندن هات.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی هه‌شت خوله‌ك جیاكۆمۆ راسپادۆری گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ساسۆلۆ تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه ساسۆلۆ به‌سوود وه‌رگرتن له‌گوشاره‌كانی ئینته‌ر له‌خوله‌كی بیست و شه‌ش جیانلۆكا سكاماكای گۆلی دووه‌می تۆماركرد‌و ئه‌ركی ئینته‌ری له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌سته‌م كرد گێمی یه‌كه‌م ساسۆلۆ به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی یانه‌ی ئینته‌ر زۆر هه‌ولیاندا ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ساسۆلۆ ته‌واو بوو، به‌مه‌ش یانه‌ی ئینته‌ر پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلانی هاوشاری له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ئینته‌ر یاریه‌كی كه‌متر ئه‌نجام داوه.
له خولی ئیتاڵیادا ئینته‌رمیلان دۆڕا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.