هێزه ئهمنییهكانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین ، دەست پێ کرد.
شانهی راگهیاندنی سهربازی عێراق بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ دووشەممە، ، ئۆپەراسیۆنێک لە رۆژھەڵاتی قەزای بێجی باکووری پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێ کردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
له پارێزگای سهلاحهددین هێرشكرایه سهر داعش
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.