نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە لە بارەی باج روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه.
لهروونكردنهوهكهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه: یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەکەیدا، رێکخستنەوەی باج لە هەرێم بووە. حکومەت وەک دەسەڵاتی جێبەجێکردن ناتوانێت باج زیاد بکات, بەلکو ئەرکی ئەم دەسەلاتە تەنھا جێبەجێکردنی یاساکانە و ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەریش ئامانج لێیان تەنھا رێکخستنەوەی باج و رێگری کردن بووە لە خۆدزینەوە لە دانی باج. هەر لەم چوارچێوەیەدا باجی کۆمپانایا گەورەکان و گەورە باجدەران رێکخراوەتەوە و ئەم چەندەش کاریگەریی لە سەر زیادکردنی داهات هەبووە و ئەم داهاتەش بۆ خزمەتی هاولاتیان دەبێت.
نووسینگهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێم ئاماژه بهوهشدهكات: لەم ماوەیەدا گلەیی هەبووە کە رێژەی باجی پیشەوەران و خاوەن دوکان و پیشە بچووکەکان زیاد بووە، جەنابی سەرۆکی حکومەت خۆی بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتەکە کرد و دوای چەند کۆبوونەوەیەک فەرمانی بە لایەنە پەیوەندارەکان کردووە کە دیارکردنی رێژەی باج بۆ پیشەوهران بە رێگەی مەزندە رابگیرێت و وێرای بەردەوامی لە کۆکردنەوەی باج، ڕەچاوی دۆخی ئابووری و ژیانی پیشەوەران بکرێت و نابێت باج ببێتە هۆی لاوازکردنی جوڵەی ناو بازار.
ههروهها روونیشكراوهتهوه: حکومەتی هەرێم بە رێگەی بسپۆرانی بواری باج، خەریکی رێکخستنەوەی رێکارەکانی وەرگرتنی باجن بە شێوەیەک کە دیارکردنی رێژە و و کۆکردنەوەی باج بە شێوەیەکی گونجاو و دادپەروەرانە و شەفاف بێت. تا ئامادەبوونی ئەو سیستەمەش نابێت بارگرانیی دارایی بۆ پیشەوەران دروست ببێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.