Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 09:31

لیستێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ راگه‌یاندراو كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك دێت

کوردستان TV
100%


لیستێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك راگه‌یاندرا و كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ دێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: سبه‌ی و رۆژانی دواتر مووچه‌ی ته‌واوی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ تا ئێستا مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌،و به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت:
سێشه‌ممه‌ 22 - 2 - 2022:
خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌.
چوارشه‌ممه‌ 23 - 2 - 2022:
خانه‌نشینی شارستانی 
پێنجشه‌ممه‌ 24 - 2 - 2022:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رۆژی 16 ى 2 ى 2022  بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆی دواخستنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیار درا لە داهاتی نەوتی مانگی 2 دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردوو بەردەوامی پێ بدرێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوانەکەوێت.
 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ ‏‎جارێكی دیكه‌ وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار)  دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرا دواخستووە.
ڕاشگه‌یاندراوه‌، هەرچەنده بەپێی یاسای بوودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵى(2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری  بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (1)تاوەکو ئێستا ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تاڕادەیەک خاوبووەتەوە.
شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.