له بیره‌وه‌ری شه‌ست ونۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ردوو ڕێكخراوی یه‌كێتی قوتابیان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، ناوه‌ندی باڵای لاوانی ڕانیه یاریه‌كی دۆستانه‌ی تۆپی باله‌ی له نێوان تیپی شه‌روێتی سه‌ر به ناوه‌ندی لاوانی سه‌نگه‌سه‌رو تیپی سه‌روچاوه‌ی سه‌ر به ناوه‌ندی لاوانی خۆشناوه‌تی له هۆڵی وه‌رزشی داخراوی چوارقوڕنه سازكرد.
له یاریه‌كه‌دا تیپی لاوانی شه‌روێت به سێ گێم به‌رامبه‌ر به دوو گێم سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له كۆتایشداو له لایه‌ن به‌رپرسی ده‌سته‌ی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كانی لقی یانزه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ناوه‌ندی باڵای ڕانیه‌ی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان خه‌ڵات به‌سه‌ر یاریزانانی هه‌ردوو تیپ دابه‌شكرا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.