Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئاب 23:24

رێنماییەكانی تایبەت بە چۆنێتی هەڵگرتن و به‌كار هێنانی ده‌رمان

کوردستان TV
100%


بۆ ئەوەی سوود لە دەرمانەكانت وەربگریت ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بكە، گرنگه له‌ كاتی به‌كار هێنانی ده‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ سودت پێ بگه‌یه‌نێت یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زیانت پێ نه‌گه‌یه‌نێت:

1- بەبێ ڕێنمایی پزیشك نابێت هیچ ده‌رمانێك به‌كار بهێنرێت.

2- نابێ ڕاوێژ به‌كه‌سانی نه‌شاره‌زا بكه‌یت دەربارەی دەرمانەكانت.

3- مه‌رج نیه‌ دووكه‌س هه‌مان نه‌خۆشییان هه‌بێت و له‌ هه‌مان جۆر ده‌رمان كه‌ڵك وه‌ربگرن.

4- چۆن بۆت نوسرابوو به‌و شێوازه‌ ده‌رمانەكانت به‌كاربهێنه‌.

5- ئه‌گه‌ر له‌پر گرفت دروست بوو له‌كاتی به‌كارهێنانی ده‌رمان دا پێویستە بەكارهێنانی بوه‌ستێنیت، به‌ زوترین كات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ بكه‌.

6- پرسیار بكه‌ لە پزیشكەكەت كە ئایا پێش نان یان دوای نان خواردن ده‌رمانه‌كه‌ به‌كاردێت.
7- راسته‌وخۆ ده‌رمانه‌كه‌ت قوت بده‌.

8- كۆرسی ته‌واوی ده‌رمان به‌كاربهێنه‌ به‌ بێ زیادو كه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌باشبونی ته‌ندروستیت كرد، نابێت به‌كارهێنانی رابگیرێت مه‌گه‌ر به‌ رێنمایی پزیشكه‌كه‌ت.

9- ده‌رمان له‌ شوێنی باوه‌رپێكراو و دڵنیایی وه‌ربگره‌، وه‌ك ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ده‌رمانخانه‌ی فه‌رمین و پسپۆری ده‌رمانساز به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن.

10- به‌بێ رێنمایی پزیشكه‌كه‌ت ده‌رمان به‌كارمه‌هێنه‌ره‌وه‌ و دووباره‌ی مه‌كه‌ره‌وه‌.


ئه‌و هۆكارانه‌ی كە بەكارهێنانی ده‌رمان بێ سوود ئه‌كه‌ن:

1- ده‌رمانه‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌س یان چاره‌سه‌ركاری نه‌شاره‌زاوه‌ نوسرا بێت.

2- وه‌ك پێویست جورعه‌كان وه‌رنه‌گریت و به‌كاریان نه‌هێنیت یان له‌ بیرت بچن.

3- زۆربه‌كارهێنانی ده‌رمان به‌ بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ كه‌سی پسپۆر.

4- خراپێ جۆر ( كواڵتی) خودی ده‌رمانه‌كه‌.

5- ده‌رمان له‌ نزیك شوێنی چێشت لێنان و لەپلەی گەرمی بەرز دامه‌نێ ڕەچاوی پلەی ئاسایی دەرمانەكان بكە.

6- بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌رمان هه‌ڵمه‌گره‌.


ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.