به‌رگریی شارستانی پارێزگای بابل ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌م منداڵێكی عێراقی كه‌وتۆته نێو بیرێكی ئاوه‌وه له یه‌كێك له شوێنه ئاینییه‌كانی پارێزگاكه.
به‌رگریی شارستانی پارێزگای بابل بڵاوی كرده‌وه: بنكه‌كانی فریاكه‌وتنی به‌رگریی شارستانی شاری حله توانیان منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵان ڕزگار بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ باوكی 28 ساڵ كه‌وتبووه نێو بیرێكی ئاوه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: بیره‌كه ده‌كه‌وێته نێو مه‌نزڵگه‌ی ئیمام عومڕان بن عه‌لی كه بۆ ئاوخواردنه‌وه‌ی سه‌ردانیكه‌ران دروستكراوه. هه‌رچه‌نده قووڵی بیره‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام جه‌ختیان كرده‌وه كه بیره‌كه له ئاستی زه‌وی قووڵه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كاتێك منداڵه‌كه كه‌وتبووه نێو بیره‌كه، باوكی هه‌وڵی ده‌رهێنانی دابوو، به‌ڵام ئه‌ویش له‌نێو بیره‌كه گیری خواردبوو.
به‌رگریی شارستانی پارێزگای بابل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه توانرا منداڵه‌كه و باوكی به سه‌لامه‌تی له‌نێو بیره‌كه ده‌ربێنن و ئێستاش باری ته‌ندروستی هه‌ردووكیان باشه.
جێی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندان ڕووداوی كه‌وتنه‌ناو بیر له‌سه‌ر ئاستی جیهان ڕوویدابوو و هه‌ندێكیان ده‌نگۆی گه‌وره‌ی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنابوو له‌وانه‌ش ڕه‌یانی مه‌غریبی و حه‌یده‌ری ئه‌فغانی كه هه‌ردوو منداڵه‌كه دوای مانه‌وه‌ی چه‌ندان ڕۆژ له‌نێو بیر نه‌توانرابوو به زیندوویی ده‌ربهێنرێن و گیانیان له‌ده‌ستدابوو.




کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.