نه‌خۆشخانه‌ی ئهلكهفیلی تایبه‌ت به مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئاینی نه‌جه‌ف ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی ئاینی شیعه‌كانی عێراقی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بڵاو كراونه‌ته‌وه.
كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی ئهلكهفیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئهلكهفیلی تایبه‌ت له شاری كه‌ربه‌لا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه و باری ته‌ندروستی سیستانی زۆر باشه و ئێستا له نووسینگه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی خه‌ریكی ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ڕۆژانه‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات دووركه‌ونه‌وه له‌مجۆره ده‌نگۆیانه كه ده‌بنه تێكدانی كه‌شی گشتی له وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.