له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی بـڕیـاری دادگـای فـیدراڵـی و کـاردانەوەکـان ، د. خـەلیـل غـازی ـ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی رایگه‌یاند :
پشتی 2017 زیاتر هه‌وڵ بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات ده‌ستپێكردووه له‌لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی به‌تایبه‌تی لایه‌نی شیعه ، دادگای فیدرالیش له لایه‌ن لایه‌نی سیاسی كۆنترۆڵ كراوه و زاڵن به سه‌ریه‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی ته‌واوی هه‌یه بۆ پرسی نه‌وت ، و رێككه‌وتنی له گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی كردووه .
زیاتر هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه كورد به تایبه‌تی پارتی پێ لاواز بكه‌ن .
د. خـەلیـل غـازی راشیگه‌یاند كه دادگای ئیتیحادی هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستوور به سیاسی بكات ، چونكه له ده‌ستوور ته‌نها حاڵه‌ته‌كان دیاریكراوه ، به‌ڵام ته‌فسیركردنی ئه‌وه پرسێكه هه‌موو كات به شێوه‌یه‌كی خراپ ته‌فسیری بۆ ده‌كرێت .
له‌رووی پراكتیكه‌وه زه‌حمه‌ته ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت ، پێویسته ئێمه‌ی كورد هه‌میشه تیممان هه‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه به سیاسی ده‌كرێت و دژی كورد به‌كاری ده‌هێنن .
له لایه‌ن خۆیه‌وه د. یاسـین چـۆمانی ـ راوێژکار لە پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند :
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی بڕیارێكی ته‌واو سیاسی بوو ، كاتێكی گونجاو نه‌بوو ، بۆ له ساڵی 2012 تاوەکو ئێستا ئه‌و دۆسیه‌یه تازه ده‌جوڵێنرێت ؟
روونیشیكرده‌وه كه ده‌ستووری عێراق دانی به هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستانی داوه ، به‌وه‌ی بتوانێت یاسا ده‌ربكات كه دژایه‌تی یاسای ئیتیحادی نه‌كات .
هه‌روه‌ها له بۆشایی نه‌بوونی ئه‌و یاسایه له عێراق ، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك مافی ده‌ستووری خۆی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه له پرسی نه‌وت .
دادگای ئیتیحادی ده‌بوایه ئه‌و ماوه بوه‌ستابایه، چونكه درزێكی سیاسی له كاته له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست كرد .
د. یاسـین چـۆمانی بڕیاری دادگای فیدراڵ پشتی به یاسایه‌ك به‌ستووه كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1976 كه هی سه‌رده‌می به‌عسه .
هه‌رێمی كوردستان پێویسته له قۆناغی داهاتووی حكوومه‌تی داهاتوو ، پێداچوونه‌وه‌یه‌ك له‌و بڕیاره بكرێت .
هه‌روه‌ها پێویسته گفتوگۆیه‌ك له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه زیاتر به یاسایی بكرێت .
زۆر له مادده‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراون گرنگترینیان مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور . هه‌روه‌ها مادده‌ی 105 و 106ی ده‌ستوور ، یان مادده‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.