ئەمڕۆ دووشهم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لەسەردانێکدا بۆ قەزای کۆیە و تەقتەق، لەگەڵ ئیدارەی ناوچەکە بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ناوچەیەکی پیشەسازی کۆبووەوە.
لەسەردانەکەدا کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگهڵ قایمقامی کۆیە و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوبەرانی ئیدارەی ناوچەکە بە وردی باسیان لە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ناوچەیەکی پیشەسازی لەسنوورەکە کرد کە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی چەندان هەلی کار و لە ڕووی پێشخستنی ژێرخانی ئابووریشەوە کاریگەری دەبێت لەو سنوورەدا.
لە میانی ئەوسەردانەدا بنکەی خۆراک و چاودێری بازرگانی و کارگەی ئاردی کۆیەش بەسەرکرانهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.