Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 04:21

هەردوو ئەستێرەى تۆپى پێى جیهانى رۆبەرتۆ کارلۆس و پاتریك كلایڤێرت گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.2.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لە فرۆکەخانەى هەولێرى نێودەوڵەتى پێشوازى لەهەردوو ئەستێرەى ناودارى تۆپی پێ جیهان (رۆبەرتۆ کارلۆس) ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەى ڕیال مەدرید و (پاتریك كلۆیفرت) ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەى برشلۆنا کرد.
لەدیدارەکەیدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانیان بۆ پایتەختى هەرێمى کوردستان، هیواى خواست کاتەکانیان لە هەولێر بەخۆشى بەسەربەرن، هەروەها پێى ڕاگەیاندن، کە ئێوە دوویاریزان و ئەستێرەى جیهانى خۆشەویستن لەلاى ئێمە و لەنێو لاوانى هەولێر و هەرێمى کوردستان بەگشتى و خاوەنى هەزارەها هەوادارن، لەو ڕۆژانەى کە لە پایتەختى هەرێمى کوردستانن ئەوە بەچاووى خۆتان دەبینن، بەو ئومێدى ئەوەش یەکەم سەردان و دوا سەردانتان نەبێت بۆ هەولێرى پایتەخت.
لەلایەن خۆیانەوە هەردوو ئەستێرەى تۆپی پێ جیهانى رۆبەرتۆ کارلۆس و پاتریك كلۆیفرت، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى کە لێیان کرا و خۆشحاڵى خۆیان بە سەردانەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان و هەولێرى پایتەخت نیشاندا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.