ڕووداوێكی هاتووچۆ گیان لهدهستدانی لێكهوتهوه.
له ڕاگهیاندراوێكدا، ڕاگهیاندنی هاتووچۆی گهرمیان بڵاویكردهوه، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ناوشاری کەلار پاسکیل سوارێک گیانی لەدەست دا.
هاتووچۆی گهرمیان ڕایدهگهێنێت: کاتژمێر 5:00ی بهیانی ئهمڕۆ سێشهممه 22 ى 2 ى 2022، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری مان لەنزیک ترافیک لایتی ژمارە یەک نزیک قەڵای شێروانە لە پاسکیل سوارێک دەدات و دەیشێلێت بەو هۆیەوە پاسکیل سوارەکە گیان لەدەست دەدات.
هاتووچۆی گهرمیان راشیدهگهێنێت: دوای گەیشتینیان بەشوێنی ڕووداوەکە تیمی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لەڕوداوەکە دەست پێکردوە.
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا پاسکیل سوارێک گیانی لەدەست دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.