له وڵاتی مه‌غریب سێیه‌مین فیستیڤاڵی كاریكاتێریی به ناونیشانی (ئازادی ڕاده‌ربڕین له نێوان رۆژنامه‌گه‌ریی و سانسۆردا) سازكرا، ئه‌م فیستیڤاڵه ساڵانه‌یه و سێیه‌م ساڵه سازده‌كرێت.
فیستیڤاڵه‌كه له رێكخستن و سپۆنسه‌ری په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی و كۆمه‌ڵه‌ی مه‌غریبی بۆ كاریكاتێر و كۆمه‌ڵه‌ی ئامال بۆ رۆشنبیریی و گه‌شه‌پێدان بوو، له‌م فیستیڤاڵه‌دا كاریكاتێریستان له (61) وڵاته‌وه به (600) كاری هونه‌ری به‌شداریان كردبوو.
له لێداوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هونه‌رمه‌ند هه‌ندرێن خۆشناوی شێوه‌كار و كاریكاتێریستی كورد رایگه‌یاند"هه‌روه‌ك نه‌ریتی به‌رده‌وامی خۆم به‌شداری له‌م فیستیڤاڵه‌دا كرده و بڕوانامه‌ی رێزلێنانیشم پێ به‌خشرا".
هه‌ندرێن خۆشناو له‌باره‌ی ئه‌م چالاكییه و رێزلێنانه نێوده‌وڵه‌تییه گووتی" زیاتر له 15 ساڵه به به‌رده‌وامی به‌شداری له فیستیڤاڵ و پێشانگا هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ده‌كه‌م، ئه‌مه نزیكه‌ی (100) ـه‌مین به‌شداریكردنمه، به تایبه‌تی له بواره‌كانی كاریكاتێر و كارتۆندا".
له كۆتاییدا ووتی" سه‌باره‌ت به خه‌ڵات و رێزلێنانه‌كانیش، له ڕووی مه‌عنه‌ویه‌وه زۆر دڵخۆشكه‌رن، و هانده‌ر و پشتگیرین بۆ من، وره‌به‌رزكه‌ره‌وه‌ن بۆ به‌رده‌وامبوون له كاركردن و به‌رهه‌مهێناندا، له كاتێكدا كه له ناوه‌خۆ ئه‌م هاندان و پشتگیرییه به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست به‌دیناكرێت".
ئا- كامران
هونه‌رمه‌ند هه‌ندرێن خۆشناو له مه‌غریب خه‌ڵاتێكی رێزلێنانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.