جیهانی منداڵ جیهانێكی پاك و بێگه‌رده ،چۆنی په‌روه‌رده بكه‌یت ، ئاواده‌بێت ،زۆر جاریش هه‌ڵس وكه‌وتی وا ده‌كه‌ن ده‌بێته ماییه‌ی تێرامان .
له‌یه‌كێك له به‌رنامه سیاسیه كانی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا كۆمه‌ڵی كه‌سایه‌تی سیاسی و پسپۆر به‌شداری به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ده‌كه‌ن ، یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه (محه‌مه‌د پاشا) بوو ،شاره‌زا له كاروباری وڵاتی ئۆكرانیا به‌شداربووی به‌رنامه‌كه بوو ، له‌وكاته‌ی به‌شدار بووان خه‌ریكی گفتوگۆی گه‌ره‌می نێو به‌رنامه‌كه ، بوون له ناكاو كچی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه، دێته ناو په‌خشی راسته‌وخۆوه دێته سه‌رشانی باوكی و تا كۆتایی به‌رنامه‌كه هه‌ر له‌سه‌ر سه‌رشانی باوكی بوو.
ئه‌م گرته‌ڤیدیۆییه ،له‌نێو تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، زۆربه‌یان باسیان له هه‌ڵس وكه‌وتی جوانی خۆشه‌ویستی منداڵه‌كه‌یان ده‌كرد.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لعه‌ره‌بیه
ڤیدیۆ.. بزانه ئه‌و منداڵه له‌په‌خشی راسته‌وخۆی به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی چی ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.