Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 06:55

لێژنەی کاروباری پێشمەرگە چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی تاووتوێکردنى چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاری لێژنەکە،  لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھروری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراو و یاداشتانەی ئاراستەی لێژنەكه‌ کرابوون، دوای گفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوەی ئەندامان، وەڵامی پێویستییان درایەوە.
دواتر ڕاپۆرتی گرێبەستەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەچەند ڕاسپاردەیەک لەلایەن لێژنەكه‌وە پەسەند کرا بۆئەوەی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست.
لە تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشە و گرفته‌كانی ھێزەکانی پێشمەرگە کرا، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنە بڕیارى دا لێژنەیه‌كی لاوەکیی بەردەوام پێکبهێنێت بۆ بەدواداچوونى کێشە و داواکارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە.
ھەر پەیوەست بەم پرسە، بڕیاردرا کۆبوونەوەکان لە ئاستی باڵای پەیوەندیدار بە هێزەکانی پێشمەرگە ڕێکبخرێت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی پەیوەندیدار بە ھێزەکانی پێشمەرگە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.