Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 20:23

چوار تیرۆریستیی داعش دەستگیرکران

لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە باکووری پارێزگای بەغدا، چوار تیرۆریستیی داعش دەستگیرکران.
کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەزای تارمییە باکووری پارێزگای بەغدا، چوار تیرۆریستیی داعشیان دەستگیرکردووە.

راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەیش داوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.