Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 05:51

وەزیری پلاندانان: لەڕێکخستنەوەی ڕەشنوسی یاسای کار ئەرک و مافی کرێکاران پارێزراو دەبێت

کوردستان TV
100%


 د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان بەئامادەبونی بریکاری وەزارەت لەگەڵ تیمی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و بەشداری دکتۆرە مها قطاع نوێنەری رێکخراوی کاری سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبووە.
لەو کۆبونەوەیە گفتوگۆ لەبارەی ڕەشنوسی یاسای کاری هەرێم کرا بۆ ئەمەش داوا لە رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی کرا لە پێشکەش کردنی هاوکاری تەکنیکی پاڵپشتی هەرێم بێت بۆ ڕێکخستنەوەی ڕەشنوسی یاسای کار و ڕێنمایی تایبەت بە کرێکاران بەئامانجی دارشتنی یاساکە و پاراستنی مافەکانیان.
لەبەشێکی تری کۆبونەوکە وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرد کە ماف و داخوازیەکانی کرێکاران پارێزراو دەکات لە کاتی کارکردن و خانەنشین بونیان لەکەرتی تایبەت و پاراستن و دیاری کردنی ئەرک و مافەکانیان.
دواتر تاوتوێی دارشتنی ڕێنمایەکانی تایبەت بە کارکردنی کرێکارانی پەنابەر کرا لەهەرێم کە بتوانرێت لەگەڵ ڕەوشی ئێستای هەرێم بێت و دڵنیایی و پارێزراوی کار و مانەوەی کرێکارانی بیانیش بێت لە هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.