له هۆڵی سیمیناره‌كان له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كانی زانكۆی دهۆك، نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له دهۆك به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لقی یه‌كێتی له‌شجوانی دهۆك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هۆڵه وه‌رزشیه‌كان و وه‌رزشوانانی له‌شجوانی شاری دهۆك كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دكتۆر ئه‌حمه‌د قاسم سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له دهۆك باسی له چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ كرد كه بریتی بوو له هه‌ڵبژاردنی لقی یه‌كێتی له‌شجوانی دهۆك و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به هۆڵه وه‌رزشیه‌كان و كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی له‌شجوانی له ئاستی پارێزگای دهۆك.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا له ڕووی باجه‌وه هاوكاری ئه‌و هۆڵه وه‌رزشیانه بكرێت كه پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م له پاڵه‌وانێتی له‌شجوانی به‌ده‌ست دێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.