وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی دابه‌شكردنی مووچه بۆ مانگی یه‌ك كه له گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22 ى 2 ى 2022، مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت و سبه‌ی چوارشه‌ممه مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی خشته‌ی بڵاوكراوه‌كه رۆژی پێنجشه‌ممه 24 ى 2 ى 2022، مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رۆژی 16 ى 2 ى 2022 بڵاویكرده‌وه، بەهۆی دواخستنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیار درا لە داهاتی نەوتی مانگی 2 دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردوو بەردەوامی پێ بدرێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوانەکەوێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه جارێكی دیكه وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار) دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرا دواخستووە.
ڕاشگه‌یاندراوه، هەرچەنده بەپێی یاسای بوودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵى(2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (1)تاوەکو ئێستا ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تاڕادەیەک خاوبووەتەوە.
شوان عه‌زیز
ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و شارستانی دابه‌شده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.