بۆ تاوتوێكردنی ئاستی یانه‌ی زاخۆ له خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌رانی یانه‌كه له یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ شاندێكی هانده‌رانی یانه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یانه‌ی زاخۆیان له خولی نایابی عێراق شیكرده‌وه‌و بیروڕایان له‌باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یانه‌كه ئاڵوگۆڕ كرد.
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ به شاندی هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه پێشنیازه‌كانیان به هه‌ند وه‌رده‌گرن و به‌ڵێنیدا به‌دواداچوون بۆ تێبینیه‌كانیان بكات و هه‌رچی له توانایان دابێت بۆ گرنگیدان به هه‌ردوو تیپی خولی عێراق و خولی كوردستانی یانه‌كه ده‌یخه‌نه گه‌ڕ .
سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ به‌ڵێنێك به‌هانده‌ران ده‌دات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.