Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 05:50

لە مەڕاسیمێكدا دەستكرا بە هەڵدانەوەی پێنج گۆڕی بە كۆمەڵی كوردانی ئێزدی

کوردستان TV
100%

لە مەڕاسیمێكی ماتەمینی لە گوندی حەردان-ی سنووری شارۆچكەی شنگال،دەستكرا بە هەڵدانەوەی پێنج گۆڕی بە كۆمەڵی كوردانی ئێزدی .
بە بەشداری نوێنەرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزدییان و كەس و كاری قوربانیان،لە مەڕاسیمێكی ماتەمینی دا دەستكرا بە هەڵدانەوەی پێنج گۆڕی بە كۆمەڵی كوردانی ئێزدی لە گوندی حەردان لەسنوری شارۆچكەی شنگال.
پێشبینی دەكرێت لەو پێنچ گۆڕە بە كۆمەڵەدا زیاتر لە 325 ڕووفات هەبیت،دوای دەرهێنانی ئەو ڕووفاتانا دەنێردێتە بەغدا بۆ پشكنین.
نوێنەرانی سەرۆكی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمەڕاسیمەكەدا ڕایانگەیاند: سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن لەپشتیوانیكردنی ئێزدییەكان وكاردەكەن بۆ گەڕانەوەی ڕفێندراوان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.