Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 05:50

پۆلیسی سۆران باندێكی دزینی كێبڵ و وایەری كارەبایی دەستگیركرد 

هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران باندێكی دزینی كێبڵ و وایەری كارەبایی لە سۆران دەستگیركرد 
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئەمرۆ سێشەممە 22-2-2022 رایگەیاند: دوای بڵاوبونەوەی چەند حاڵەتێكی دزی كردن بەتایبەت دزینی كێبڵ و وایەری كارەبایی  لەو خانووانەی تازە دروست دەكرێن، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران ، بە دواداچونێكی ووردیان دەستپێكرد توانیان (11) یانزە كەس لە كاتی تواندنەوەی كێبڵ و وایەری كارەبایی دەستگیربكەن .
 پۆلیسی سۆران  دەشڵێت: لە كاتی دەستگیركردنیان دەست بەسەر بڕێكی زۆر وایەر و كێبڵی كارەبایی داگیرا وتۆمەتباران دانیان بە تاوانەكانیان ناوە و بە ووتەی خۆیان(7) حەوت دزیان لە كات و شوێنی جیاواز ئەنجام داوە.
 پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەمەشداوە كە لە ئێستادا بە بڕیاڕی دادوەر گشت تۆمەتباران ڕاگیراون بە پێی ماددە(446) لە یاسای سزاكان و لێكۆلینەوەش ڵەگەڵیان بەردەوامە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.