شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی ئاشكرایان كردووه هه‌موو مرۆڤێك رۆژانه نزیكه‌ی 100 تاڵ له قژی ده‌وه‌رێت ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه، به‌ڵام كێشه له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر ژماره‌كه 100 تاڵی تێپه‌ڕاند، پێده‌چێت رووبه‌ڕووی كێشه‌ی (ده‌روونی، سترێس و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان) هاتبێته‌وه یاخود به‌هۆی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته كیمیاییه‌كانه‌وه بێت، بۆیه باشتروایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری نه‌خۆشییه‌كه و وه‌رینی قژیان بزانن.
شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، زۆرجار هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه قژیان ده‌وه‌رێت، به‌ڵام قژ وه‌رینی راستی ئه‌وه‌یه، له ره‌گه‌وه قژه‌كه ده‌رچووبێت نه‌ك لهنیوهوه بچڕا بێت، بۆیه وه‌رینی زیاد له‌پێویستی تاڵی قژ، پێویستی به‌چاره‌سه‌ری به‌په‌له هه‌یه، چونكه ئه‌و وه‌رینه هۆشیاركهرهوهیهكه بۆ تووشبوون بهنهخۆشیو هه‌بوونی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی.
شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی باسیان له‌وه‌كردووه، كاتی گۆڕینی وهرزهكانو كه‌شوهه‌واو خۆلاواز كردن هۆكارێكی دیكه‌ی قژ وهرینن به‌تایبه‌تی له‌لای خانمان، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه زیاتر گرنگی بهقژیان بدهنو بیپارێزن‌و كه‌ره‌سته‌ی سروشتی‌و شامپۆی بۆ به‌كاربهێنن، هاوكات ده‌بێـت ئه‌و كه‌سانه بۆ ته‌ندروستی قژیان، خواردنیان رێك‌و هاوسه‌نگ بكه‌نه‌وه.
ئا- شه‌هلا ره‌شید
وه‌رینی زیاتر له سه‌د تاڵی قژ له رۆژێكدا نه‌خۆشییه

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.